به‌په‌له.. یاریزانێكی دیكه له بارسێلۆنا رۆیشت
پشكنینه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند
نێڵسن سیمیدۆ ماڵئاوایی له بارسێلۆنا ده‌كات و پشكنینه پزیشكییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵڤرهامتن تێپه‌ڕاند پێش ئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بكات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووه نێڵسن سیمیدۆی به‌رگریكاری بارسێلۆنا له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌فه‌رمی ده‌بێته یاریزانی وڵڤرهامتنی ئینگلیزی و ئه‌م یاریزانه پۆرتوگالیه پشكنینه پزیشكییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی داهاتووی تێپه‌ڕاند پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه واژۆ بكات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا به 38 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری سیمیدۆ بووه و ئه‌و یاریزانه تا هاوینی 2025 په‌یوه‌ست ده‌بێت به گرێبه‌ستی یانه ئینگلیزییه‌كه.
نێڵسن سیمیدۆ له یانه‌ی سینترێنسی پورتوگالی پێگه‌یشتووه و دواتر روویكرده تیپی لاوانی بێنفیكا، پاشان له 2017 گه ئه‌و كات ته‌مه‌نی 23 ساڵان بوو بۆ بارسێلۆنا به 35 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 124 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 11 ئاسیستی هه‌یه.
