باکووری کوردستان.. ئافرەتێکی تەمەن 131 ساڵ کۆچی دوایی کرد

لە پارێزگای ڕوحای باکووری کوردستان، ئافرەتێکی تەمەن 131ساڵ بە ناوی هۆدێ گورکان بەهۆی نەخۆشیی و هەڵکشانی تەمەنی گیانی لەدەستدا.

هۆدی گورکان، لە دایکبووی 1ی تەمووزی ساڵی 1894، 48 ساڵ لەمەوبەر هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە، لە دوا ساڵەکانی تەمەنی نابیستبووە.

هۆدێ حەوت منداڵ و 110 نەوەی هەبووە و لە گۆڕستانی گەڕەکی گوندنشینی بیناکلی لە شارەدێی ڤیرانشەهیر بەخاک سپێردرا.

هەروەها باس لەوە کراوە، هۆدی گورکان زمانی تورکی نەدەزانی و بە عەرەبی قسەی دەکرد.