جومانە غەلای: 31 هاوپەیمانێتی و 39 پارتی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمار کردووە

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: 31 هاوپەیمانێتی و 39 پارتی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمار کردووە، هەروەها 9ـی مانگی داهاتوو، تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکرێت.
چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: کارەکانی وردبینی لە لیستی کاندیدەکان بەردەوامە و بەم زووانە تەواو دەبێت، هەروەها نزیکەی 40 کاندید بەهۆی تەواونەبوونی مەرجەکانەوە گۆڕانکاریان پێ کراوە.
هاوکات ڕاشیگەیاند: 31 هاوپەیمانێتی و 39 پارتی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمار کردووە، لە ڕێکەوتی 9ـی ئابی 2025، تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە کاندید و لیستەکان دەکرێت.
ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، هەروەها دوای تەواوبوونی وردبینی لە لیستی کاندیدان، چاوەڕێ دەکرێت کۆمیسیۆن، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریی بکات .