بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه له‌ده‌ستدا
ئه‌م به‌یانییه هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت
ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشیان بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌یان له باره‌ی تیر شتیگن راگه‌یاند و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه ئه‌ڵمانییه‌یان بۆ یاری كلاسیكۆ دووپاتكرده‌وه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه تیر شتیگن گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆی كراوه ناتوانێت به‌شداری له 6 یاری داهاتووی بارسێلۆنا له لالیگا و 3 یاری له چامپیۆنزلیگ بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، شتیگن له لالیگا ناتوانێت به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ڤیاریال، سێلتا ڤیگۆ، سێڤییا، خیتافی، ریال مه‌درید و ئالاڤێس یاری بكات.
بارسێلۆنا له گه‌ڕی حه‌وته‌می لالیگا كه ده‌كاته رۆژی 25ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی كامپ نوو یه‌كه‌مین یاری كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
.jpg)