له مانگی ئایاره‌وه 1373 هاووڵاتیی غه‌ززه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له كاتی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان كوژراون

نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژه به ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات كه له مانگی ئایاره‌وه تاوه‌كوو ئێستا له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی كوژراون.
هه‌ینی، 1ـی ئابی 2025، نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (OHCHR) ڕایگه‌یاند، هه‌زار و 373 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه له‌وه‌ته‌ی 27ـی ئایاره‌وه تاوه‌كوو ئێستا له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی كوژراون.
نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتوویه‌تی، ئاماژه‌مان ده‌ریده‌خه‌ن هاووڵاتییانی غه‌ززه له لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیلییه‌وه به ئامانج ده‌گیرێن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه نییه پشتڕاستی بكاته‌وه، چه‌كدارانی دیكه هێرش بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتییان.
ئه‌و نووسینگه‌یه باسی له‌وه‌ش كردووه، لە ماوەی دوو ڕۆژدا، لە نێوان 30 بۆ 31ـی ته‌ممووز، 105 فەڵەستینی بە درێژایی ڕێڕەوی کاروانەکان لە ناوچەی زیکیم لە باکووری غەززە، ناوچەی موراج لە باشووری خان یونس و نزیک بنكه‌كانی دامەزراوەی مرۆیی غەززە لە ناوەڕاستی غەززە و لە ڕەفەح، کوژراون و لانی کەم 680ـی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوانه ده‌كه‌ن و دواتر وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ده‌داته‌وه.