ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشتی ئێران نەکەن
شەممە، 2ـی ئابی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی بە زمانی فارسی داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا کرد بە پلانەکانیان بۆ سەردانیکردنی ئێران دا بچنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی بە زمانی فارسی بڵاوکردووەتەوە و هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیانی و داوایان لێ دەکات، ئەگەر هەر پلانێکی گەشتکردنیان بۆ ئێران هەیە، ئەوە چاو بە پلانەکانیاندا بخشێننەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران لە دوای شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلدا تووشی نیگەرانی و ترس بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک بیر لە سەردانی ئێران دەکاتەوە، پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکەی بکاتەوە، جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە هاووڵاتیانی ئەمەریکی "نابێت گەشتی ئێران بکەن" لە هیچ کاتێکدا.
ئەمەریکا ئێرانی لە لیستی "پۆلی چوارەم" داناوە، کە بەرزترین ئاستی هۆشدارییە کە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانەی بە مەترسیدار دادەنرێت، دەریدەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامۆژگاری ئەو هاووڵاتیانەی کرد کە ئارەزووی گەشتکردن دەکەن، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەن، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ڕاوێژکاری ئەمنی بکەن بۆ زانینی نوێترین نوێکاری و زانیارییە ئەمنییەکان.
رژیم ایران پس از جنگ ۱۲ روزه با اسرائیل، در بحبوحه پارانوئید و تعقیب و گریز بی سابقه جاسوسان و مخالفان رژیم است. هر فردی که قصد سفر به ایران را دارد، باید در تصمیم خود تجدید نظر کند. تکرار می کنیم: شهروندان ایالات متحده نباید به ایران سفر کنند! pic.twitter.com/Ua5U4VMcgI
— USAbehFarsi (@USABehFarsi) August 1, 2025