سبەی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی کەورگۆسک دابەش دەکرێت

سبەی نزیکەی هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازیی سنووری شارەوانیی کەورگۆسک دابەش دەکرێت.
مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سبەی یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، نزیکەی هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازیی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەورگۆسک دابەش دەکرێت.
مەریوان حاکم هادی، دەڵێت: هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە کارتی زانیارییان سەر بە شارەوانیی ئەو سنوورەیە، سبەی لە باشترین شوێنی سنوورەکە زەوییان پێ دەدرێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.