مەسرور بارزانی: پرۆسەی ئاشتی سەربگرێت، گوند و ناوچە سنوورییەکانمان ئاوەدان دەکەینەوە

دەیڤد دی رۆش: پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسند بکرێت، ئەمەریکا بە توندی عێراق سزا دەدات

بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، پەسندکردنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی سەروەری عێراق دەخاتە ژێر مەترسییەوە و ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی بەباشی بە عێراق گەیاندووە.

دەیڤد دی رۆش، بەرپرسی پێشوو لە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئابی 2025، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دەرچوونی ئەم پرۆژەیاساییە لە بەرژەوەندیی ئێرانە و خزمەت بە هەژموونی ئێران دەکات لە عێراق و ناوچەکە، بەشێک لەو گرووپانەی لەژێر چەتری حەشدی شەعبین لەلایەن ئەمەریکاوە لە لیستی تیرۆر دان، ئەمەریکا ڕێگە نادەت ئەم گرووپانە بە دامەزراوەیی بکرێن، چونکە خزمەتی ئێران دەکەن.

دەیڤد دی رۆش گوتی: تێپەڕاندنی ئەم پرۆژەیاسایە، عێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە و خزمەت بە وڵاتەکە ناکات، هەروەها لەم بارەیەوە ئەمەریکا زۆر بەباشی هەڵوێستی خۆی بە عێراق گەیاندووە، ئەگەر هاتوو ئەم پرۆژەیاساییە پەسند بکرێت، ئەمەریکا بە توندی سزای عێراق دەدات و لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتە نابێت.

دەیڤد دی رۆش ئاماژەی بەوە دا، ئەگەری هەیە بەهۆی ئەم پرۆژەیاساییەوە توندو تیژی دروستببێت. 

هاوکات دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، 3ـی ئابی 2025، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەكه‌یان له‌گه‌ڵ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی پرۆژه‌ یاسای پێشنیازكراوی حه‌شدی شه‌عبییان كردووه‌.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق گوتووشیه‌تی، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، په‌سندكردنی پرۆژه‌ یاساكه‌، هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق زیاتر ده‌كات و گرووپه‌ چه‌كداره‌ تیرۆریستییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌روه‌ریی عێراق ده‌كات.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment