حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە ھێزەكانی ئەمەریکا دەکات
"لووتی سەربازانی ئەمەریکا، لە خاکی عێراقدا دەچەقێنین"

K24 - ھەولێر
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە سەربازانی ئەمەریکا دەکات و رایدەگەیەنێت "لووتی سەربازانی ئەمەریکا، لە خاکی عێراقدا دەچەقێنین".
ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، لە وەڵامی لێدوانێکی مایک پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هەڕەشەیەکی توندی لە هێزەکانی ئەمەریکا کرد و رایگەیاند "لووتی سەربازانی ئەمەریکا، لە خاکی عێراقدا دەچەقێنین".
ئەبو عەلی عەسکەری بە پۆ‌مپێیۆ دەڵێت: "هەڕەشە و لێدوانە لەرزۆکەکانت، دژی خۆت و سەرۆکە بێ ئەقڵەکەت دەشکێتەوە".
کەتائینی حزبوڵڵای عێراقی و چەند گرووپێکی دیكه‌ی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی هێرش لە دژی هێزەکانی هاوپەیمانان و مووشەکبارانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا تۆمەتباردەکرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییەكان، مایك پۆ‌مپێیۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پەیوەندیی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عێراقی ئه‌نجامداوه و پێی راگەیاندوون، پێویسته هه‌مووان به باشی ئاگادار بن، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاماده‌یه و به‌زه‌ییش به هیچ كه‌س ناكه‌ن.
پەیوەست بەو پرسە ماتی‌و توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، په‌یامێكی هاوشێوه‌ی گه‌یاندووه‌ته سه‌ركرده عێراقییه‌كان و گوتویەتی، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ناتوانن پارێزگاری له باڵیۆزخانه بكه‌ن و سنوورێك بۆ مووشهكبارانهكان دابنێن، ئه‌وا خۆیان ده‌توانن و بێ دوودڵی ده‌یكه‌ن.