لە تەقتەق فێستیڤاڵی هەنجیر بەرێوە دەچێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، ئاسۆ مستەفا، قایمقامی تەقتەق، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند،  بۆ ساڵی چوارەمە فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەڕێوە بچێت، چونکە تەقتەق بەناوبانگە بەچەندان جۆر سەوزە و میوە و هەنجیر لەناویاندا یەکەمە.

گوتیشی: ئێمە ساڵانە ١٠٠٠ تۆن بەرهەمی هەنجیرمان هەیە و ڕەوانەی شارەکانی ناوخۆ و عێراقی دەکەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ لە ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت و بەردەوامی دەبێ بۆ ئەوکەسانەی دەیانەوێ بێنە فیستیڤاڵەکە.

ئاسۆ مستەفا، ڕاشیگەیاند، ئەم فێستیڤاڵە تێیدا ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران و هەم ناساندنی بەرهەمی کشتوکاڵی سنورەکە بەو گەشتیارانەی دێنە سنوری کۆیە و تەقتەق هەمیش ڕاکێشانی گەشتیارانە.

بە گوتەی قائمقامی تەقتەق سێ فیستتڤاڵەکەی ڕابردوو ئامانجی خۆیان پێکاوە بۆیە ساڵانە بەردەوامی پێدەدەن.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment