پوتن: له ئیمارات له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بمه‌وه

سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیمارات ئه‌و وڵاته‌یه كه ده‌كرێت تێیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه؛ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر بارودۆخ له‌بار بێت، به لایه‌وه ئاسایی ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆببێته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 7ـی ئابی 2025، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا له میانی پێشوازیی له محه‌ممه‌د بن زاید ئال نهه‌یان، سه‌رۆكی ئیمارات له مۆسكۆ، ڕایگه‌یاند: ئیمارات ئه‌و وڵاته گونجاوه‌یه كه ده‌كرێت تێیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه.
سه‌رۆكی ڕووسیا هاوكات ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه ئه‌گه‌ر بارودۆخ له‌بار بێت و پێویست بكات، له‌گه‌ڵ ڤلۆدێمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆببێته‌وه. به دووریشی خستووه‌ته‌وه ئێستا كاتی ئه‌م دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه بێت.
یۆری ئۆشاكۆڤ، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ڕووسیا گوتوویه‌تی، له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیدان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پوتن و تره‌مپ.
ئۆشاكۆڤ گوتووشیه‌تی، چه‌ند ڕۆژێكه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ر هێڵن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك بكرێت.