دوا ئاماری قوربانیان و زیانەکانی شەڕی غەززە

زیاتر لە 22 مانگە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە هەیە. بەو هۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و زۆرینەی ناوچەکە وێران بووەوە و دانیشتوانەکەی رووبەرووی برسێتی و بەدخۆراکی بوونەتەوە. 

هەرچەندە، ئیسرائیل و حەماس چەند جارێک ئاگربەستییان ڕاگەیاندووە، بەڵام درێژخایەن نەبووە و پابەند نەبوون. دواجار حکوومەتی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینی 8ی ئابی 2025، پلانی دەستبەسەرداگرتنی تەواوی کەرتی غەززەی پەسەند کرد. لەم ڤیدیۆوۆڵەدا هاوکارمان عەمار نەجمەدین بە داتا و ئامار، کۆی قوربانی و زیانەکانی شەڕی غەززە ڕوون دەکاتەوە .