ترەمپ لەسەر جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا هاتە دەنگ
باس لە ناکۆکییەکان دەکات
K24- هەولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا رایگەیاند، ئەمەریکا هەوڵی وەستانی تووندوتیژی لە نێوان هەردوولا دەدات.
ترەمپ گووتی، ئێمە زۆر لە نزیکەوە چاودێریی دەکەین، ئێمە لە ناوچەکە پەیوەندی باشمان هەیە و بزانین دەتوانین شەڕەکە رابگرین.
تاوەکو ئێستا بە هۆی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە، 16 سەرباز و چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە؛ ئەمەش تووندترین رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوولایە لە ساڵی 2016ـەوە.
شەڕەکەش، بەهۆی کێشەی سنووری و چەند ناوچەیەک کە هەردوولا بە خاکی خۆیانی دەزانن دروستبووە و مێژوویەکی دێرینی هەیە.
Reuters