مێژووی ململانێی ئازەربایجان و ئەرمینیا

ئازەربایجان و ئەرمینیا دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا لە 1918 سەربەخۆییان وەرگرت و دواتر بوونە بەشێک لە یەکێتیی سۆڤیەت. کێشەی نێوانیان لەسەر خاوەندارییەتی ناگۆرنۆ-قەرەباخ دەستتی پێ کرد، بەڵام لە 1988 کێشەکە پەرەی سەند و بۆ یەکەم جار بە فەرمی جەنگیان لە دژی یەک ڕاگەیاند، دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت لە 1991 سەربەخۆییان وەرگرت. هاوکات ئەو دوو وڵاتە لە 8ی ئابی 2025 ئاگربەستییان لە کۆشکی سپی واژۆ کرد و کۆتاییان بە ناکۆکییەکانی نێوانیان هێنا.