قۆناغەکانی سیاسی و چەکداری حزبوڵڵای لوبنان

بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنانی لە سەرەتای ساڵی 1980 و لە سەردەمی داگیرکردنی لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، بە هاوکاری دارایی و سەربازی ئێران دروستبوو. ئەم گرووپە سەرەتا وەک هێزێک بۆ بەرگریکردن لە شیعەکانی باشووری لوبنان دەرکەوت. ڕیشەی ئایدیۆلۆژیی ئەم بزووتنەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بووژانەوەی ئیسلامی شیعە لە لوبنان، لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکاندا. حزبوڵڵای لوبنانی سەرەتا وەک هێزێکی چەکداری دامەزرا و دواتر باڵی سیاسی دروست کرد. تا ئێستا بەشداری چەندین هەڵبژاردنی کردووە و چەند جارێکیش بڕیاری چەک داماڵینی دراوە.