له رووی سه‌ربازییه‌وه كامیان به‌هێزترن ئه‌رمینیا یان ئازربیجان
ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت چی رووده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕی ئه‌رمینیا و ئازربیجان له سه‌ر هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆخوازی ناگۆرۆ قه‌ره‌باغ ده‌ستیپێكردووه و ئه‌رمینیا رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی و ئاسمانی ئازربیجان بووه‌ته‌وه و "باكۆ"ش ده‌ڵێت: هێزه ئه‌رمینییه‌كان ته‌قه‌یان له ناوچه‌كانی نزیك هێڵی ئاگربڕ كردوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازربیجان رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی دژههێرشێكیان بۆ سه‌ر ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كانی هێڵی پێشه‌وه‌ی ئاگربڕ له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ ده‌ستپێكردووه و له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا رایگه‌یاندووه، توانیویانه سێ تانكی ئازربیجان تێكبشكێنن.
سوپای ئازربیجان ده‌ڵێت هێزه‌كانیان 12 بنكه‌ی سیستمی دژه فڕۆكه‌ی سه‌ر به هێزی ئاسمانی ئه‌رمینیایان تێكشكاندووه.
سایتی " Global Firepower"ی ئه‌مه‌ریكایی به‌راوردی هێز و توانای سه‌ربازی نێوان هه‌ریه‌ك له ئازربیجان و ئه‌رمینیای كردووه.
له ئاستی سوپای وڵاتاندا
ئازربیجان له پله‌ی 64دایه له رووی هێزی سه‌ربازی و تۆكمه‌یی سوپاكه‌ی. هه‌رچی ئه‌رمینیایه له پله‌ی 111یه‌مینی كۆی 138 سوپای وڵاتانی جیهانه.
دانیشتوان
ژماره‌ی دانیشتووانی ئازربیجان 5 ملیۆن كه‌سه، هه‌رچی دانیشتوانی ئه‌رمینیایه به گوێره‌ی ئاماری 2017، ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته 2 ملیۆن و 930 هه‌زار كه‌س.
راژه‌ی سه‌ربازی
راژه‌ی سه‌ربازی هاووڵاتیان له ئازربیجان تا ئێستا 3 ملیۆن و 700 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و ساڵانه به گوێره‌ی سیستمی سه‌ربازی ناچاری 151 هه‌زار كه‌س ده‌خرێنه ریزی سوپاوه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌رمینیا 300 هه‌زار كه‌س ده‌گونجێن بخرێنه راژه‌ی سه‌ربازییه‌وه و ساڵانه ته‌نیا 44 هه‌زار كه‌س ده‌چنه ریزی سوپاوه.
ژماره‌ی سه‌رباز
سوپای ئازربیجان 300 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه. 126 هه‌زاریان سه‌ربازی ئاماده و ئه‌وانی دیكه یه‌ده‌گن. له به‌رامبه‌ردا ئه‌رمینیا 200 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه و ته‌نیا 45 هه‌زار سه‌رباز ئاماده‌ن و له راژه‌دان، ئه‌وانی دیكه یه‌ده‌گن.
بودجه‌ی به‌رگری
بودجه‌ی به‌رگری ئازربیجان 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاره له ساڵێكدا، هه‌رچی سوپای ئه‌رمینیایه، بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆی یه‌ك ملیار و 300 هه‌زار دۆلاره.
هێزی ئاسمانی
هێزی ئاسمانی ئازربیجان 147 فڕۆكه‌ی هه‌یه و 17یان فڕۆكه‌ی جه‌نگین و 12یان فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر و یه‌كیان فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازییه و 29 فڕۆكه تایبه‌تن به مه‌شق، هه‌روه‌ها 88 هێلیكۆپته‌ری هه‌یه كه 17یان هێرشبه‌رن.
له به‌رامبه‌ردا هێزی ئاسمانی ئه‌رمینیا ته‌نیا 64 فڕۆكه‌ی هه‌یه، 9 دانه‌یان هێرشبه‌رن، 3 دانه‌یان بارهه‌ڵگری سه‌ربازین، 13 دانه بۆ مه‌شقن، 37 هێلیكۆپتهریشی هه‌یه، كه ته‌نیا 20یان هێرشبه‌رن.
ژماره‌ی تانكه‌كان
له رووی ژماره‌ی تانكه‌وه، سوپای ئازربیجان 570 تانكی هه‌یه. 1451 زرێپۆش، 187 تۆپی دوورهاوێژ، 227 تۆپی مه‌یدانی، 162 كاتیۆشای هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا، سوپای ئه‌رمینیا خاوه‌نی 110 تانك، 748 زرێپۆش، 38 تۆپی دوورهاوێژ، 150 تۆپی مه‌یدانی و 86 كاتیۆشای هه‌یه.
هێزی ده‌ریایی
له رووی هێزی ده‌ریاییه‌وه، ئازربیجان خاوه‌نی 31 كه‌شتی سه‌ربازی جۆراوجۆره، 4 ژێرده‌ریایی سه‌ربازی هه‌یه، 13 كه‌شتی گه‌ڕۆكی هه‌یه، 7 مینهه‌ڵگره‌وه‌ی ده‌ریایی هه‌یه. هه‌رچی ئه‌رمینیایه هیچ هێزێكی ده‌ریایی نییه.
ئازربیجان خاوه‌نی 37 فڕۆكه‌خانه و كه‌شتیگه‌لێكی ئابوورییه، كه 313 كه‌شتی و به‌نده‌ر له خۆ ده‌گرێت، له به‌رامبه‌ردا ئه‌رمینیا ته‌نیا 11 فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌یه و هیچ به‌نده‌رێكی ئاوی نییه.
رووبه‌ر و سنوور
له رووی رووبه‌ره‌وه، ئازربیجان 86.6 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی به رووبه‌ری 2.4 هه‌زار كیلۆمه‌تر هه‌یه. له به‌رامبه‌ردا ئه‌رمینیا رووبه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا 29 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و درێژی سنووره‌كانی ده‌گاته 1570 كیلۆمه‌تر.
پێشینه‌ی ململانێكه
شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازربیجان، ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ناكۆكی و ململانێیه‌یه، كه ماوه‌ی 30 ساڵه له نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌یه.
ئه‌رمه‌نییه‌كان به هه‌رێمی "قه‌ره‌باغ" ده‌ڵێن: "ئارتساخ" و به به‌شێك له خاكی ئه‌رمینیای دێرینی ده‌زانن. له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئه‌و هه‌رێمه به‌شێك بووه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی تزاری رووسیا.
كۆماره‌كانی سۆڤیه‌ت
دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917دا، هه‌رێمه‌كه لكێندرا به كۆماری ئازربیجانی سۆڤییه‌تییه‌وه و ئه‌و كاته ئه‌رمه‌نه‌كان دژی ئه‌و بڕیاره بوون و بۆ ماوه‌یه‌ك حوكمی زاتییان پێ‌درابوو.
له 1988دا ململانێ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له سنووری كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه په‌ره‌ی سه‌ند.
شه‌ڕی 1991
ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان (په‌رله‌مان)ی هه‌رێمه‌كه داوای لكاندنی قه‌ره‌باغی به ئه‌رمینیاوه كرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئازربیجان ئه‌و داوایه‌یان ره‌تكرده‌وه. هه‌ربۆیه گرژی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه درووست بوو. گرژییه‌كان سه‌ریانكێشا بۆ پێكدادانی چه‌كداری نێوان ئه‌رمه‌نی و ئازه‌رییه‌كان.
له 1991دا هه‌رێمه‌كه سه‌ربه‌خۆی خۆی راگه‌یاند، به‌ڵام ئازربیجان له‌شكركێشی كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كه، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وێت و هه‌رێمه‌كه و حه‌وت ناوچه‌ی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا. ئه‌و شه‌ڕه 30 هه‌زار كوژراوی لێكهوتهوه.
ئاگربه‌ستی 1994
دواتر له 1994دا هه‌ریه‌ك له ئه‌رمینیا و ئازربیجان و قه‌ره‌باغ واژوویان له‌سه‌ر پرۆتۆكۆلی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه كرد و شه‌ڕ كۆتایی هات.
له نیسانی 2016دا شه‌ڕی "چوار رۆژه" له نێوانیاندا روویدا و هه‌ردوولا زیانی زۆریان به‌ركه‌وت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، ئه‌و كۆماره‌ی له قه‌ره‌باغ راگه‌یه‌ندراوه هیچ وڵاتێك دانی پێدانه‌ناوه. به تایبه‌تیش ئه‌رمینیا، كه هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام به‌رگری لێده‌كات و هه‌موو هاوكارییه‌كی ده‌كات، به‌ڵام دانی پێدا نه‌ناوه.
كۆماره‌كه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ئازربیجانهوه به‌شداری پێنه‌كرا له دانووستانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه، كه به چاودێری كۆمه‌ڵه‌ی "مینسك"ی سه‌ر به رێكخراوی ئاسایش و هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپا هه‌ریه‌ك له رووسیا، ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌یان ده‌برد.
ئازه‌رییه‌كان چیان ده‌وێت
ئازربیجان داوا ده‌كات، هه‌موو "ئه‌و زه‌ویانه‌ی داگیركراوون" به بێ هیچ مه‌رجێك بۆی بگه‌ڕێنه‌وه و سووره له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازه‌رییه ئاواره‌كان بۆ قه‌ره‌باغ، كه ژماره‌یان به 600 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت.
باكۆ به‌رده‌وام ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به هێزی سه‌ربازی ئه‌و ناوچه‌یه بگێڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی و هاوكات توركیای هاوپه‌یمانی ئازربیجانیش گه‌مارۆی ئابووری سه‌پاندووه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا و مه‌رجی داناوه كه ده‌بێت ئه‌رمینیا ئه‌و ململانێیه له‌گه‌ڵ ئازربیجان یه‌كلا بكاته‌وه، ئینجا سنووری به رووی قه‌ره‌باغدا ده‌كاته‌وه.
پێشهاته نوێیه‌كان
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی كۆماری "قه‌ره‌باغ" به‌ره‌نگاری هێرشێكی تانكه‌كانی سوپای ئازربیجان بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ كردوویانه‌ته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا، "شوشان ستیبانیان" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "سوپای ئازربیجان به تانك له ئاراسته‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی قه‌ره‌باغه‌وه هێرشی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام سوپای به‌رگری له كۆماره‌كه، رووبه‌ڕووی هێرشه‌كه بووه‌ته‌وه و توانیویانه 10 زرێپۆشی ئازربیجانی تێكبشكێنن".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه (27ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ئازه‌ری و ئه‌رمینییه‌كان له ناوچه سنوورییه‌كانی "قه‌ره‌باغ" روویدا، ئه‌مه‌ش به مه‌ترسیدارترین ره‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا هه‌ژمار ده‌كرێت.
كێ ده‌ستپێشخه‌ربووه
ئازربیجان هێزه‌كانی سوپای ئه‌رمینیا به ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و "باكۆ" رایگه‌یاندووه، سوپای ئه‌رمینیا ته‌قه‌ی له ناوچه‌كانی دانیشتوان له نزیك هێڵه‌كانی سنووری نێوان هه‌رێمی "فهرهباغ" و ئازربیجان كردووه و ژماره‌یه‌ك مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریندار بوون.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌رمینیا، ئازربیجان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه به فڕۆكه و مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه، كه یه‌كلایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاندووه، به‌ڵام له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا دان به سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یدا نه‌نراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا، "نیكۆڵ باشینیان" ، رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی له بابه‌تی داننان به سه‌ربه‌خۆیی كۆماری "قه‌ره‌باغ" ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كات.
ئ.ر