لە ئەڵمانیا زیاتر لە 20 هەزار کۆمپانیا مایەپووچ بوون
ژمارەی مایەپووچبوونی کۆمپانیاکانی تۆمارکراو لە ئەڵمانیا بەڕێژەی زیاتر لە 19% بەرزبووەتەوە.
دووشەممە، 11ـی ئابی 2025، فەرمانگەی ئاماری فیدراڵی لە ڤیسبادن بڵاوی کرەوە، دادگا ناوخۆییەکان ئاشکرایان کردووە مایەپووچبوونی کۆمپانیاکانیان گەتشتووەتە 19.2%.
مانگی ئایاری ساڵی 2024، ڕێژەی مایەپووچبوونی کۆمپانیاکان دابەزی، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵ، جارێکی دیکە ڕێژەی مایەپووچبوونی کۆمپانیاکان بەرزبووەوە.
بەپێی داتاکانی فەرمانگەکە زۆرجار دۆسیەی مایەپووچ بوون دوای سێ مانگ لە پێشکەشکردنی داواکاری تۆمار دەکرێت.
ئاژانسە قەرزدەرەکان پێشبینی دەکەن حاڵەتەکانی مایەپووچ بوون بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاد بکات، بەپێی ئامارە فەرمییەکان ساڵی ڕابردوو 21 هەزار و 812 حاڵەت تۆمارکراون، کە بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2015ەوە
بەپێی داتای کۆتایی فەرمانگەی ئاماری فیدراڵی، دادگا ناوخۆییەکان لە مانگی ئایاری 2025دا، 20 هەزار و 36 حاڵەتی مایەپووچبوونی کۆمپانیاکانیان تۆمارکردووە، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بەڕێژەی 5.3% زیادی کردووە.