دۆزینەوەیەکی گرنگ لەسەر رووی مەریخ راگەیەندرا

هەنگاوێکی گرنگە

K24- هەولێر:

چەند “شلەیەکی جەستە” بۆ یەکەمجار لەسەر مەریخ دۆزرانەوە.

رێکخراوی مارسیس توێژینەوەیەکی ئەنجام داوە و تێیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، دۆزینەوەی ئەو جۆرە شلەیە بەڵگەیە لەسەر دۆزینەوەیەکی پێشووتر کە ئەوەی خستبووەڕوو، ئەگەر هەیە دەریاچەیەکی خوێ و ئاو لە مەریخ هەبێت.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەمە دۆزینەوە نوێیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ژیان لە دەرەوەی زەوی هەبێت، چونکە شلە یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی ژیان. شکراشکراوە، لەبەر ئەوەی لەسەر مەریخ پلەی گەرمی زۆر نزمە، بوونی ئەو جۆرە شلەیە بە مانای بوونی خوێ دێت، چونکە خوێ بەرگری لە مانەوەی شلەکە کردووە.

ئەو توێژەرانە لە ئێستا بەدواداچوونی زیاتر دەکەن بۆ ئەوەی ئەوە بسەلمێنن کە ژیان لەسەر مەریخ هەبووە یان هەیە.

لە ساڵی 2018، ئەوە بڵاوکرایەوە، لە ژێر رووپۆشی مەریخ، دەریاچەیەکی گەورەی ئاو و خوێ هەیە، ئەمەش لە دوای چەند توێژینەوەیەکی وردی رێکخراوی جیهانی ناسا.

ئەگەرچی زۆر جار باس لە ژیان لەسەر مەریخ دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ بەڵگەیەک ئاشکرا نەکراوە.