سوپای ئازەربایجان 26 سەربازی ئەرمەنی کوشت
دواین زانیاری لەبارەی جەنگی ئازەربایجان و ئەرمینیا
K24- هەولێر:
26 سەربازی ناکۆکی کاراباخ بە دەستی سوپای ئازەربایجان کوژران بەمەش ژمارەی کوژراوان لەو ناوچەیە بۆ 84 کوژراو بەرزبووەوە.
ئەگەرچی سەرکردەکانی جیهان داوای راگرتنی جەنگ دەکەن، بەڵام جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بەردەوامە و تا دێت تووندووتیژی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سوپای ئازارەبایجان هێرشی بۆ کارەباخ کرد، سوپای بەرگری کارەباخ رووبەڕوویان بوونەوە بەهۆیەوە بیست و شەش سەربازی کارەباخ کوژارون.
کارەباخ دوو دەیەیە سەربەخۆیی راگەیاندووە، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوەکو ئێستا بە بەشێک لە ئازەربایجان سەیری دەکات ئەگەرچی لەو جەنگی سەربەخۆییەدا 30 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
تاوەکو ئێستا بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر کاراباخ، 11 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە نۆیان ئازەرین و دووانەکەی دیکەش ئەرمەنین.
ئەرمینیا تورکیا بە پشتگیریکردنی ئازەربایجان تۆمەتبار دەکات و ئازەربایجانیش جەنگەکە بە مافی خۆی دەزانێت، درووشمی جەنگەکەشیان گەڕانەوەی خاکی خۆیانە.
AFP