ئەمەریکا..کەسێکی چینی بە تاوانی بە قاچاخبردنی کیسەڵ دەستگیر کرا

کەسێکی دانیشتووی ئەمەریکا و بە ڕەچەڵەک چینی بە تاوانی بە قاچاخبردنی کیسەڵ لە ئەمەریکاوە بۆ چین کە بەهایان زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار بووە، بڕیارە لەلایەن دادگای فیدراڵی نیویۆرک بڕیاری 5 ساڵ زیندانی بۆ دەربکرێت.

دووشەممە 11ی ئابی 2025، دادگای فیدراڵی نیویۆرک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، وی کیانگ لین، خەڵکی شاری بروکلینییە لە نیویۆرک، هەروەها بە ڕەچەلەک چینییە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی زیاتر لە 220 سندووقی پڕ کیسەڵی هەناردە هۆن کۆنگ کردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو سندووقانەی کیسەڵەکانی تێدا بووە، بۆ فریودان لە سەریان نووسراوە یاری ئاژەڵی پلاستیکییان تێدایە.

دادگاکە باسی لەوەش کردووە، بەهای کیسەڵەکان دەگاتە یەک ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە، کە لەلایەن پۆلیسی سەر سنوور دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کیسەڵەکانی بۆکسی ڕۆژهەڵات (Eastern box turtles) و کیسەڵەکانی سندووقی سێ پەنجەیی (three-toed box turtles) کە بە نیشانە ڕەنگاوڕەنگەکانیان ناسراون، لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە چین خواستێکی زۆریان لەسەرە.

بڕیارە لە 23ی کانوونی دووەمی 2025، وی کیانگ لین بە پێنج ساڵ زیندانی، سێ ساڵ چاودێری کردن دوای ئازادبوون لە زیندان و 250 هەزار دۆلار سزا بدرێت.