دادگای سلێمانی: شاسوار عەبدولواحید بە شەش مانگ بەندکردن سزا دراوە
دادگای سلێمانی، ڕایگەیاند: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، پاڵپشت بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969ـی هەموارکراو، سزا دراوە.
سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی/ دادگای کەتنی دوو، لە ڕێکەوتی 3ـی ئابی 2025، بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی داوە. لە نووسراوەی دادگاکە هاتووە، "تۆمەتبار شاسوار عەبدولواحید، بە سزای بەندکردن بۆ ماوەی شەش مانگ پاڵپشت بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969ی هەموارکراو، سزا دراوە."
سێشه‌ممه، 12ـی ئابی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، پۆلیسی سلێمانی بە فەرمانی دادوەر، شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی دەستگیر کردووه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ سكاڵایه‌كی په‌رله‌مانتارێكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه به تۆمه‌تی ناوزڕاندن.
سه‌رچاوه‌كه گوتووشیه‌تی، شاسوار عه‌بدولواحید، هەفتەی ڕابردوو لە دادگای سلێمانی بە غیابی، سزای شه‌ش مانگ زیندانی بۆ دەرچووە. ده‌شڵێت، سكاڵایەکی دیکەشی لەسەر پشکەکانی جاڤی لاند له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
