سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتی تورکیا دۆخی سیاسی عێراق و پرۆسەی ئاشتیان تاوتوێ کرد
سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئابی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێشهات و ڕوداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕال و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاووتوێ کران.
