سەرۆک بارزانی و کونسوڵی ڕووسیا چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ی ئابی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ماکسیم رۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیڕورا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕال و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تاوتوێ کران و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرایەوە.