تاوانەکانی داعش و گۆڕە بە کۆمەڵەکانی هاووڵاتیانی ئێزدی
لە ساڵی 2014 داعش هێرشیکردە سەر شنگال، بە هەزاران هاووڵاتیی ئێزدی ڕفاند و کوشت، چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار و 500 ئێزدی دیکەش تا ئێستا نادیارە، کە بەشێکی زۆریان داعش هەزاران ئێزدی لە گۆڕە بەکۆمەڵ و تاکەکەسییەکان دا زیندەبەچاڵی کردوون.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان لەلایەن تیمی پشکنینی گۆڕە بەکۆمەڵەکان نزیکەی 100 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال هەن. هەرچەندە ژمارەیەک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدراونەتەوە، بەڵام هێشتا دەیانی دیکەش ماون. زۆرجاریش کەسوکاری قوربانیان نیگەرانن لەوەی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بە سستی بەڕێوەدەچێت. لەم ڤیدیۆوۆڵەدا، سنووری ئالانی مێژووی دۆزینەوەی یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان و ژمارەی ڕووفاتەکان باس دەکات.