بۆچی کۆرۆنا زیاتر کار دەکاتە سەر پیاوان؟

هۆکارەکەی بزانە

K24- هەولێڕ:

بەهۆی ئەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری دەکاتە سەر هۆرمۆنی تێستۆسرۆن، کۆرۆنا کاریگەری زیاتر لەسەر پیاوان دروست دەکات.

توێژەران لە زانکۆی مێرسین لە تورکیا پشکنیان بۆ هۆرمۆنی سێکسی  200 پیاوی تووشبوو بە کۆرۆنا کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، هۆرمۆنەکان رێژەیان کەمبووە.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە، زیاد لە 51% ئەو پیاوانە تووشی جۆرێک لە٢ حاڵەتە بوون بە ناوی هایپۆگۆنادیزم کە بەهۆیەوە لەشیان بڕی پێویست هۆرمۆنی تێستۆسرۆن دروست ناکات.

ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەیە لەنێوان ئاستی تێستۆسرۆن و تووندی هەر نەخۆشییەک لە پیاواندا، چونکە ئەو هۆرمۆنە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری گرنگە.

توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تەنانەت ئەو کەسانەشی کە نیشانەیان نەبووە و تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ئاستی تێستۆسرۆن لە لەشیان کەمبووەتەوە.

کەمی تێستۆسرۆن کاردەکاتە سەر تەندروستی دڵ و هەوکردن و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

BBC