بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

بافڵ تاڵەبانی لە یادی دامەزراندنی پارتیدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات و جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان پارتی و یەکێتیدا دەکاتەوە. 

ئەمڕۆ شەممە، 16ی ئابی 2025، بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی، ئەندامانی سەرکردایەتی و تەواوی جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا، جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی و تەبایی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان کردووەتەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەداوە، ئەم هەماهەنگییە لەپێناو "کاکردنی پێكەوەیی و راپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی و چارەنووسسازەكان و بەهێزتركردنی قەوارەكەمان و باشتركردنی ژیانی خەڵكە خۆشەویستەكەمانە."

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment