دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی عومەر گوڵپی لە دژی پڕۆژەی ڕووناکی ڕەتکردەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، پرۆژەی ڕووناکی حکوومەتی هەرێم ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24کاتژمێرییە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی ئابی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، سکاڵایەکی یاسایی عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵ لە هەرێمی کوردستان لە دژی پڕۆژەی ڕووناکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە و بە هۆکاری "نەبوونی دەسەڵاتی دادوەری"، لە بڕیارەکەی دادگاکەدا هاتووە.

ڕاشیگەیاند، پرۆژەی ڕووناکی حکوومەتی هەرێم ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24کاتژمێرییە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستیی کۆمەڵی دادگەری، لە 13ـی تەممووزی 2025، لەدادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر نرخی کارەبای 24 کاتژمێری تۆمار کردبوو، بەلام دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی ڕەتکردەوە.