فەیسبووک گۆڕانکارییەکی نوێی راگەیاند
بەکاربەرانی ئینستاگرام و واستئەپیش دەگرێتەوە
K24- هەولێر:
بەکاربەرانی ئینستاگرام ئێستا دەتوانن نامە بۆ مەسنجەری هاوڕێیەکیان بنێرن بەبێ ئەوەی خاوەنی هیچ هەژمارێکی فەیسبووک بن.
ئەم هەنگاوەی فەیسبووک بۆ پێکەوەبەستنەوەی ئینستاگرام و وەتسئەپ و مەسنجەرە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو کارەکانی تەواو دەبێت و ماوەی ساڵێکە کۆمپانیای فەیسبووک لە هەوڵی زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییەیە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک لە هەوڵی ئەوەدایە، پەیوەندی ڤیدیۆیی لە نێوان ئینستاگرام و مەسنجەردا زیاد بکات.
ئەم هەنگاوەی فەیسبووک لە دوای ئەوە هات، هەردوو بەرنامەکانی ئینستاگرام و واتسئەپی کڕییەوە و دەیەوێت هەموویان پێکەوە گرێ بدات.
تەنها رەخنە لەم هەنگاوەی فەیسبووک ئەوەیە، ئەگەر هەیە تایبەتمەندێتیی بەکاربەرانی ئەو بەرنامانە کەم بکاتەوە.