هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق

بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەم بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی پرۆسەکە، ڕایگەیاندووە، 98 کاندیدی بەفەرمی لە پرۆسەکە دوورخراونەتەوە و 404 کاندیدی دیکەش بانگهێشتی دەستەی لێپرسینەوەی نیشتمانی کراون، بۆ لێکۆڵێنەوە و وردبینی دۆسییەکانیان.

لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا هاوکارمان سنووری ئالانی وردەکارییەکان لە سەر هەڵبژاردنەکە پێشکەشتان دەکات.