رۆناڵد كومان هێڵی به‌رگری بارسێلۆنا به‌م یاریزانه‌ ده‌گۆڕێت

كومان یه‌كه‌مین هه‌نگاوی بۆ پرۆژه‌ گه‌وره‌كه‌ی هاویشت

سێرجینیۆ دێست بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردووە لەگەڵ سێرجینیۆ دێست بەرگریکاری ئەمریکی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان بۆ ماوەی پێنج وەرز واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 بەرامبەر 21 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پێنج ملیۆن یۆرۆ پاداشت گواستەوە ریزەکانیان و لەگەڵ یانەکەیان درێسی ژمارە 2 ده‌پۆشێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 400 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

دێستی 19 ساڵان لە هێلی بەرگری باڵی راست یاریی دەکات و وەرزی رابردوو لەگەێ یانەی ئەیاکس لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 36 یاریی کرد و 2 گۆڵ و 6 ئاسیست بەرهەمەکەی بوون.