جۆرە مامەڵەیەک بەشێک لە هاووڵاتیانی مایەپووچ کردووە
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی پەیوەندیی بەهێزیی کۆمەڵایەتی زۆر جار قەرزکردنی پارە لە نێوان هاووڵاتییان بە شێوەی نافەرمی ڕوودەدات، واتا بە بێ هەبوونی هیچ گرێبەستێکی یاسایی و گەرەنتی بانکی، کرداری قەرزکردن لە نێوان دوو هاووڵاتی ئەنجامدەدرێت، زۆڕ جار ئەمە بووەتە هۆی نەگەڕاندنەوەی پارەکە لەلایەن قەرز وەرگرەوە و کێشەی کۆمەڵایەتیی لێی دروستبووە، بە تایبەت ئەو قەرزانەی سوودی دەخەنە سەر.
ك.م.ی زیانپێكهوتوویەکی مامهڵەکەیە و بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، من سەرەتا مۆبایلم بە کاتی 'موددە' و بە قیست دەفرۆشت، ئەگەر مۆبایلێک بە 300 دۆلاری بووایە ئێمە بە 600 دۆلار بە موددە دەمانفرۆشتە کڕیارەکانمان، ئەویش ڕاستەوخۆ بە 200 دۆلاری دەیفرۆشتەوە چونکە پێویستی بە پارە بوو، ئەمەش سەرەتایی قومارکردنە، دواتر بە مایەپووچی دێیتە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، من دووهەزار دۆلارم بۆ ماوەی مانگێک داوە بەکەسێک، لەکۆتایی مانگ پێنج هەزار دۆلارم لێ وەرگرتووەتەوە، بۆیە ئەو جۆرە مامەڵانە کۆتاییەکەی مایەپووچبوونە، گوتیشی: لەسەرەتا بە هەزار دۆلار دەستم پێ کرد، سەرمایەکەم گەیشتە 150 هەزار دۆلار، دواتر بە دووکەس ئەو 150 هەزار دۆلارەیان بردم و هەتمەوە خاڵی سەرەتا و مایەپووچ بووم.
دەشڵێت: من خانوو، ئۆتۆمبێل و زەوی و دوکانم هەبوو، هەموویم فرۆشت، ئێستا ڕۆژانە 15 تا 20 هەزار دینار پەیدابکەم زۆر پێم باشترە لەوەی پێشتر پەیدام دەکرد.
ئێستا حاڵه‌ته‌كانی زه‌ره‌رمه‌ند بون له مامه‌ڵه‌كردنی به پاره له نێو بەشێك لە ھاووڵاتییان لێرە و لەوێ ئاشكرا دەبن، زۆرجار به‌شی هه‌ره زۆری مامه‌ڵه‌كان به كێشه و زه‌ره‌رمه‌ند بوون كۆتایی دێت، له بارەی یاساییشدا له ڕێگه‌ی یاسای سزادانی عێراقییه‌وه له‌م بابه‌تانه‌ی فرت و فێڵكردن كراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌كان له ڕێگه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه
ده‌رسیم محه‌مه‌د، پارێزه‌ر گوتی: زۆرجار ئەوانەی پارەیان لێ دەبردرێت، پەنا بۆ دادگا نابەن، بۆیە داوا لەو کەسانە دەکەم ئەگەر حاڵەتی وا ڕوویدا، هەڕەشە لەکەسی بەرانبەر نەکەن، چونکە ڕەنگە ئەوکەسە سکاڵای هەڕەشەکردن لەسەر خاوەن قەرز تۆمار بکات، واتە ماددەی 432ـی لەسەر دەکرێتەوە کە تایبەتە بە هەڕەشەکردن.
پسپۆرانی یاسا و شاره‌زایانی بواری مامه‌ڵه جیاوازه‌كان تاكه پێشنیاز بۆ دروستنه‌بوونی كێشه و لەدەستنەچوونی ماڵ و سامانه‌كانیان به هه‌بوونی گرێبه‌ستی یاسایی و گه‌واهیده‌ر لهمامهڵهكان ده‌كرێت، بۆ ئەوەی كێشه‌كان له زه‌ره‌مه‌ند بوون به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كۆتایی بچێت.