زێلێنسکی: هەرچی ڕووبدات دەبێت چاوم بە پوتن بکەوێت

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە واشنتن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.

زێلێنسکی دوای کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و سەرکردەکانی ئەورووپا ڕایگەیاند، داواکارییەکانی پێشووی مۆسکۆ بۆ ئاگربەست تەنها هەلومەرجی نوێی لێکەوتووەتەوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕوونیکردەوە، "ئێمە ئامادەین بۆ هەر جۆرە داواکارییەک"، بە دیاریکردنی ئەوەی کە دەبێت لە ئاستی سەرکردایەتیدا بێت.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرچییەک ڕووبدات" دەبێت لەگەڵ پوتن کۆببێتەوە و دەستبکات بە کارکردن لەسەر چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە ململانێکان، جەختیشیکردەوە کە پێشمەرجەکانی کیێڤ بۆ گفتوگۆکردن بە "100 داواکاری" لەلایەن ڕووسیاوە جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی هەینی 15ـی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی ئاشتی و ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئۆکرانیا و چەند پرسێکی دیکە لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوە.

کارۆڵاین لیڤت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: لە کۆبوونەوکەدا مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمەریکا  بەشدار دەبن،  باسی لەوەش کرد، پێش کوبوونەوەکە هەر دوو شاندەکە نیوەڕۆخوانێک بەیەکەوە دەخۆن.

بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و گرەنتییەکان، سەرۆکانی ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەورووپا، لە ئەمەریکا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی بتوانن زەمینەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان، ئەمەریکا و ڕووسیا و ئۆکرانیا خۆشبکەن.

ئەو کۆبوونەوەیەی نێوان سەرۆکانی ئەورووپا و ئۆکرانیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە بوو، پێشتر دۆناڵد ترەمپ دووپاتی ئەوەی کردبووەوە، دەتوانێت کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بێنێت، جەختیشی لەوە کردەوە، ئەستەمە ئۆکرانیا بتوانێت دوورگەی قرم بەدەستبێنێتەوە و ببێتە ئەندامی ناتۆش.

هەروەها دوێنێ دووشەممە 18ـی ئابی 2025، ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئەورووپا،  چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەکەوێت، سەرۆکی ئەمەریکاش پێشتر گوتبووی، ئەو چاوپێکەوتنە، بۆ ڕێگە خۆشکردنە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان من و زێلینسکی و پوتندا بکرێت.