زانیاری لەبارەی تەندروستی ترەمپ ئاشکرا دەکرێت

دۆخی تەندروستی چۆنە؟

K24- هەولێر:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، چەند نیشانەیەکی کۆرۆنای هەیە.

ئاشکراشیکردووە، تاکو ئێستا نیشانەکانی سووکن و جێی مەترسی نین.

جیا لە ترەمپ مێلانیای هاوسەریشی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام بارۆنی کوڕیان پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرچووە.

بەیانی ئەمڕۆ ترەمپ لە تویتێکدا لەبارەی نەخۆشییەکەی نووسی: ئێمە دەستەکەین بە کەرەنتینکردن و چارەسەرکردنی خۆمان زۆر بە خێرایی. پێکەوە ئەمە تێدەپەڕێنین.

هەر بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، ترەمپ کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکای راگرتووە.