ترەمپ رەوانەی نەخۆشخانە کرا
بەهۆی کۆرۆنا
K24- هەولێر:
وتەبێژی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەوێوە کارەکانی بەڕێوەدەبات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک ترەمپ رۆژانی داهاتوو لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیی لە واشنتن بە ناوی والتەر رید بەسەر دەبات و لە ژێر چارەسەری پێویستدا دەبێت.
لەبارەی دۆخی تەندروستیشی، تەنیا ئەوە ئاشکرا کراوە، ترەمپ هەست بە شەکەتی دەکات.
دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەهۆیەوە سەرۆکی ئەمەریکا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی هەڵوەشاندەوە و بڕیارە لە نەخۆشخانەش کارەکانی وڵات بەڕێوەبەرێت.
AFP