گۆتێرێز داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە دەکات
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێی لە کەرتی غەززە کرد. ئەم داواکارییە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل دەستپێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری غەززە ڕاگەیاند.
گۆتێرێز لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئەفریقا لە ژاپۆن ڕایگەیاند، "زۆر گرنگە ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە غەززە بەدیبهێنرێت، بۆ ڕێگری‌کردن لەو مردن و وێرانکارییەی کە لە ئەنجامی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە لە شارەکەدا دێتە ئاراوە."
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئیسرائیل کرد، بڕیاری فراوانکردنی نیشتەجێبوونەکان لە کەناری ڕۆژئاوا پێچەوانە بکاتەوە، کە بە کارێکی "نایاسایی" وەسفی کرد.
دوێنێ چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، ئیفی دیفرین، گوته‌بێژی فه‌رمی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌مین قۆناغه‌كانی داگیركردنی غه‌ززه له لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
ئیفی دیفرین، ڕاشیگەیاند، له ڕۆژانی داهاتوودا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چڕ ده‌كه‌نه‌وه و به‌پێی ڕێنماییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیشیان زه‌مینه‌سازیی ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م بارمته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
هاوكات ییسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل پلانی داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه‌ی په‌سند كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 60 هه‌زار سه‌ربازیی یه‌ده‌گی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه بانگهێشتی ڕیزه‌كانی سوپا كردووه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 7ـی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تۆڕی (فۆكس نیوز)ـی ئه‌مه‌ریكی پێداگری خۆی بۆ داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها گوتبووی، دوای داگیركردنی، به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه به هێزه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌سپێرن.
بنیامین ناتانیاهۆ جه‌ختیشی كردبووه‌وه، نیازیان وایه كۆنترۆڵی زنجیره‌ی بیابانی بكه‌ن كه درێژییه‌كه‌ی 42 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ده‌شڵێت، مه‌به‌ستیانه پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی به درێژایی ئه‌و 42 دروست بكه‌ن، به‌ڵام نایانه‌وێت به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
ڕۆژی هەینی 8ـی ئابی 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرەڕای دژایەتییکردنی سەرکردایەتیی سەربازیی، ئەنجوومەنی ئاسایش، پێشنیازیی بنیامین ناتانیاهۆی بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە پەسەند کرد.