به‌په‌له.. دۆخی ریال مه‌درید به‌ره‌و خراپتر رۆیشت
هانده‌رانی ریال مه‌درید ئه‌م به‌یانییه هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت
دوای پێكانه‌كه‌ی دانی كارڤاخاڵ، ریال مه‌درید یاریزانێكی دیكه‌ی له هه‌مان هێڵ له‌ده‌ستدا و به ناچاری زێدان بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ده‌بێت لوكاس ڤاسكێز بگه‌ڕێنێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردووە، ئۆدریۆزۆلا بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەیان دوای ئەوەی لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەیان پشکنینی پزیشکی بۆ کرا، دەرکەوت کە لە قاچی راستی تووشی پێکان بووە و بۆ یارییەکەی سبه‌ی شه‌و بەشداری ناکات و بریاریشە دوای ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر، وادەی تەواوەتی ئاشکرا بکرێت.
پێکانی ئۆدریۆزۆلا لە کاتێکدایە، دوێنێ راگەیێندرا کە کارڤاخالیش بە هۆی پێکان نزیکەی دوو مانگ لە یاریگەکان دوور دەکەوێتەوە، بەم شێوەیە زینەدین زیدانی راهێنەری ئەو یانەیە لە ئێستاوە گەورەترین کێشەی لە هێلی بەرگری دەبێت، چونکە هەردوو یاریزانی ئەم هێلەی لەدەستداوه.
