زێدان نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌ده‌ستداوه
لیستی یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بڵاوكرایه‌وه
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤانتی بڵاو كرده‌وه و 6 یاریزانی به‌هۆكاری جیاواز دوورخستۆته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ریال مه‌درید له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یاری داهاتوو بڵاو كرده‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه 6 یاریزان له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بێبه‌ش ده‌بن كه پێكهاتوون له (ئۆدریزۆلا، كارڤاخاڵ، هازارد، تۆنی كرووس، ماریانۆ و میلیتاو).
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا یانه‌ی ریال مه‌درید دوێنێ رۆیشتنی بۆرخا مایۆراڵی به شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه بۆ یانه‌ی رۆما راگه‌یاند.
پێگه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدان ده‌یه‌وێت له شوێنی كارڤخاڵ بۆ یارییه‌كه‌ی لیڤانتی یاری به ناچۆ فێرناندێز بكات.
له گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له شاری ڤالێنسیا له كاتژمێر 05:00ـی ئێواره ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیڤانتی، وه‌رزی رابردوو ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه به گۆڵێكی بێوه‌ڵام تووشی شكست بوو.
