سبهی كلاسیكۆی تۆپی پێی ئیسپانیا بهڕێوه دهچێت
سبهی له كاتژمێر 02:30ـی پاشنیوهڕۆ به كاتی ههولێر رووبهڕووی یهكتر دهبنهوه
سبهی یهكشهممه له گەڕی یەکەمی لالیگای ئیسپانیا لەسەر ئاستی خانمان لە یەکەم گەڕی خولەکە یاریی کلاسیکۆ لە نێوان خانمانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا دەکرێت، ئەو دوو یانهیه وەرزی رابردوو دووجار رووبەڕووی یەکتری بونەوە و خانمانی بارسا لە هەردوو یاریی توانیان 15 گۆڵ لە رکابەرەکەیان بکەن.
خانمانی ریال مهدرید ئەم وەرزە بۆ یهكهمجار بە ناوی یانەکەیان بەشداری دەکەن، وەرزی رابردوو دوای کڕینەوەی ناوی یانەی تاکۆن، بەشداری لالیگایان کرد و لە کۆتاییدا وەرزدا پلەی دەیەمیان بەدەست هێنا، سبهی لهژێر ناوی ریال مهدرید له كاتژمێر 02:30ـی پاشنیوهڕۆ به كاتی ههولێر رووبهڕووی بارسێلۆنا دهبنهوه،
لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆنا بارودۆخی تەواوە جیاوازە لە رکابەرە مەدریدیەکەی و ئەو یانەیە چەندین ساڵە بەشدارە لە لالیگا و خولەکانی دیکە.
تیپی خانمانی بارسا لەوەتەی ساڵی 1988 دامەزراوە و وەرزی رابردوو توانیان نازناوەکە بەدەست بێنن و پێشتریش چوار جاری دیکە ناسناوی لالیگایان بەدەست هێناوە.
لیکێ مارتینێز، خانمە یاریزانی هۆڵەندی کە لە ساڵی 2017 توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا و هەروەها جیهان بەدەست بێنێت، سەرکردایەتی بلاوگرانا دەکات و وەرزی رابردووش سەرکردایەتی بەدەست هێنانی ناسناوی لالیگای لەگەڵ یانەکەی کرد.
