به‌په‌له.. مانچێسته‌ر یونایتد یاریزانێكی گواسته‌وه
به‌رگریكاره و گۆڵكاریشه
مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی گه‌یشته رێككه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
فابریزیۆ رۆمانۆی په‌یامنێری به‌ناوبانگی سكای سپۆرتس ئاشكرای كردووه كه مانچێسته‌ر یونایتد ئالێكس تێلێس به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌ی پۆرتۆی هێنایه ریزه‌كانی و له نزیكترین كات گرێبه‌سته‌كه‌ی به فه‌رمی راده‌گه‌ندرێت.
ئالێكس تێڵێس به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلییه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیتاڵیایه، پێشتر له ده‌رگه‌ی یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا یانه‌ی گریمیۆی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، دوای یه‌ك وه‌رز یاریكردن له خولی توركیا روویكرده ئینته‌ر میلان، ماوه‌ی 4 وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ 195 یاری كردووه 26 گۆڵ و 57 ئاسیستی هه‌یه.
