ترەمپ ڕێگریی لە ئۆکرانیا دەکات مووشەکی ئاتاکمز دژی ڕووسیا بەکار بهێنێت

ئەمرۆ ڕۆژی سەربەخۆی ئۆکرانیایە و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەورووپا دەچنە ئۆکرانیا بۆئەوەی پشتیوانیکردنی خۆیان بۆ ئۆکرانیا دووپات بکەنەوە.

هەر لەم ڕۆژەدا بەپێی هەواڵی وۆلستریت جۆرنال و چەند پێگەیەکی هەواڵی دیکە، ترەمپ بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی بەکارهێنانی موشەکی ئاتاکمز لەلایەن ئۆکرانیاوە، ئەوەش بووە سوپرایزێکی ناخۆش بۆ ئۆکرانیا.