یانەی فەهد تیپەكەی پڕ دەكات لە یاریزانی كورد

یانەی وەرزشی فەهدی شاری خالدییەی سەر بە پارێزگای ئەنبار، بە مەبەستی بەهێز کردن و زیاتر توکمە کردنی ریزەکانی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو خولی نایابی عێراق، چاوی بڕیوەتە ئەستێرە کوردەکان و تاوەکو ئێستا پێنج یاریزانی کورد پەیوەندییان بەم یانەیەوە کردووە.
یانەی فەهد ئامانجیانە وەرزی داهاتوو سەرکەون بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانێکیان گواستووەتەوە ریزەکانیان و پێنج یاریزانی کوردیش کە بریتین لە بیلال ساڵح و حەسەن حوسێن و دلۆڤان ساڵح و چالاك سەركەوت و حوسێن فەیسەڵ پەیوەندیان بەو یانە عێراقیەوە کردووە.
یانەکەی شاری خالدییەی سەر بە پارێزگای ئەنبار، وەرزی رابردوو لە خولی نایابی عێراق پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و نەیتوانی بلێتی بەشداری کردن لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەست بهێنێت، بۆیە ئەو یانەیە هەموو ئامانجیەتی بۆ وەرزی داهاتوو بگات بە خەونەکەی.