لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن دەیان کەس بوونە قوربانی
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی وزە لە سەنعای پایتەختی یەمەن، شەش کەس کوژران و 86ـی دیکەش بریندار بوون.
ئەنیس ئەسباحی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حووسییەکان، باری تەندروستیی 21 لە بریندارەکان ناجێگیرە. هێرشەکە وێستگەیەکی کارەبا و وێستگەیەکی کۆمپانیای نەوتی لە سەنعا کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێرشەکانیان وەڵامێک بووە بۆ هێرشە بەردەوامەکانی حووسییەکان دژی ئیسرائیل. سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجەکانیان پێگەی "سەربازی" حووسییەکان بووە لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی و وێستگەکانی کارەبا و کۆگاکانی سووتەمەنی.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، جەختی کردەوە، حووسییەکان باجێکی قورس دەدەن بۆ دەستدرێژییەکانی. لە بەرامبەردا، مەکتەبی سیاسی حووسییەکان هۆشداری داوە 'لە چوارچێوەی وەڵامدانەوە و بەرگریکردن لە سەروەری یەمەن پاشەکشە ناکەن.'
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی کرد.
گرژییەکان دوای ئەوە دێن کە حووسییەکان ڕۆژی هەینی، 22ـی ئابی 2025، مووشەکێکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردبوو.
صنعا۽ الان #صنعاء_الان pic.twitter.com/H0XvJwP0W8
— الشهراني (@lshrny114606)![]()
August 24, 2025