بارسێلۆنا له 2020 كه‌وتۆته ژێر قه‌رز
قه‌رزه‌كانی 100% زیادی كردووه و 97 ملیۆن یۆرۆش زیانی پێكه‌وتووه
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی رایگه‌یاند یانه‌كه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی قه‌یرانی دارایی بووه كه ئه‌م په‌تایه بووه هۆی راگیرانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له مانگی مارس تاكو یۆنیۆی ئه‌مساڵ.
بارسا كه به‌هۆی قه‌یرانه‌وه له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه ده‌ستبه‌رداری كۆمه‌ڵێك یاریزانی بوو رایگه‌یاندووه زیانه داراییهكانهكانی ده‌گاته 97 ملیۆن یۆرۆ و رێژه‌ی قه‌رزه‌كانی یانه‌كه‌ش له‌مساڵدا له سه‌دا 100 زیادی كردووه.
بلاوگرانا به سه‌ركردایه‌تی ماریا بارتۆمیۆ ئاشكرای كردووه 203 ملیۆن یۆرۆ له ده‌سكه‌وته داراییه‌كانیان به‌راورد به وه‌رزه‌كانی پێشوو دابه‌زیوه، جگه له زیانه داراییه‌كان قه‌رزی یانه‌كه‌ش قه‌یرانێكی دیكه‌ی تیپهكهتهلۆنیهكهیه.
بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه له مانگی یۆنیۆی ساڵی رابردوو قه‌رزه‌كانیان 217 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی ساڵێكدا و تاكو مانگی یۆنیۆی ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كه له‌سه‌دا 100 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 488 ملیۆن یۆرۆ.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی گرتووه‌ته به‌ر و خه‌رجییه‌كانی یانه‌كه‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا دوو دابه‌زاندووه،
بارسا له مانگی مارسی رابردوو له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قوڕسایی قه‌یرانه‌كانی یانه‌كه‌ی بڕیاریدا مووچه‌ی یاریزانه‌كانی كه‌م بكاته‌وه و له‌م رێگه‌یه‌وه 42 ملیۆن یۆرۆی بۆ گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی یانه‌كه نه‌كرد و بارسا بووه‌ته یه‌كێك له دیارترین ئه‌و یانانه‌ی به‌هۆی داخرانی یاریگه‌كان و راگیرانی چالاكییه‌كان زیانی دارایی به‌ر بكه‌وێت.