چین ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێری مووشەکهەڵگری تاقیکردەوە
لە کەناڵی (CCTV) چین گرتەی ڤیدیۆیی مەشق و ڕاهێنانی سوپای وشکانی چینی بڵاوکردەوە، یەکەکانی پیادەی زرێپۆش ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێری مووشەکهەڵگریان تاقیکردەوە. کە چۆنیەتی کارپێکردنەکەی بە چاویلکەیە و لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سوپای چین دێت بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ڕۆبۆتی جەنگی و ڕەنگدانەوەی گۆڕانکاریی ئەگەری لە تاکتیکی شەڕی مۆدێرندا.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش داوە، مەشقی سوپا بریتی بوو لە یەکخستنی ئۆتۆمبێلی شەڕکەری پیادەی جۆری 'تایپ 08' یەکەکانی نیشتنەوەی هێزی پیادە کە بە مووشەکهەڵگری 120 ملم و دۆشکەی قورس تەیارکراون، هەروەها سیستەمێکی زەمینی مۆدێرن بێ شۆفێر کە بە مووشەک و نارنجۆک تەیارکراون.
ڕۆبۆتەکان هاوشانی یەکەکانی پیادە و زرێپۆش جوڵەیان دەکرد، هەروەها سیستەمەکە لە کاتی مەشقەکاندا لە دوورەوە لە ڕێگەی چاویلکەی FPV و کۆنترۆڵکەری دەستیەوە تاقیکرانەوە، کە شێوازە باوەکانی کارکردنە بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بچووکەکان. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە شوێنە سەلامەتەکانەوە ئاراستەی شەڕ بکەن.
پەرەپێدانی ئەم جۆرە سیستەمە دەکەوێتە یەکخستنی ڕۆبۆتەکان، کە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیەوە تاوەکوو هێرشی سەربازیی دەگرێتەوە، کە توانای پشتگیریکردنی هێزی پیادەی سەربازیی وڵاتی بەکارهێنەری هەیە.
[CHINE]
— Eye Think (@EyeThink_) August 25, 2025
L'Armée de Libération du Peuple chinoise🇨🇳 a dévoilé ses nouveaux lanceurs légers motorisés imitant les M142 HIMARS de fabrication américaine🇺🇸.
Nous pouvons observer sur la vidéo que l'armée chinoise a délibérément peint les véhicules aux couleurs de l'armée… pic.twitter.com/B30mjkYNyI