هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت دەچنە بەغدا

هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، دەچێتە بەغدا.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز بە کوردستان24ـی راگەیاند: رۆژی 2ـی مانگ کە دەکاتە رۆژی سێشەممە، شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت دەچنەوە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە.
گوتیشی:ئامانجی کۆبوونەوەکە، رێککەوتنە لەسەر پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، چونکە تا ئێستا هەندێک لەکۆمپانیاکان ڕازی نین بەبێ ڕێککەوتنی نووسراو هەناردەی نەوت دەسیپێبکەنەوە.
پێشبینی دەکرێت لەکۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا، رێککەوتنی کۆتایی لەسەر هەناردەکردنی نەوت بکرێت، چونکە ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ بۆ ماوەی 5 رۆژ لەبەندەری جەیهانی تورکیا سەرجەم ڕێکارە تەکنییەکانی هەناردەی نەوتیان تەواو کردووە و لەگەڵ تورکیاش گەشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر هەناردەی نەوتی کوردستان.