یانه‌ی هه‌ولێر گـورزی خۆی وه‌شاند
پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بەیەک كاتژمێر ئه‌م یاریزانه‌ی گواسته‌وه
پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بەیەک کاتژمێر یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی ھەڵبژاردەی ترینداد و تۆباگۆ دانیال ساریۆس واژۆ كرد.
دانیال تەمەن (٣٠) ساڵ لە ھێڵی بەرگری یاری دەکات (٩١) یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ترینداد و تۆباگۆ ئەنجامداوە و لە خولی ئەمەریکا لەگەڵ ھەردوو یانەی شیگاگۆ فایر و کنساس سیتی یاریکردووە و لە خولەکانی ترینداد و ڤێتنام و ھیند و ھیندۆراس و سعودیە یاریکردووە.
ئەمرۆ بەفەرمی دەستبەرداربوونی نێودەوڵەتی ئه‌م یاریزانه گەیشتە یانەی ھەولێر،
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری تونسی نیزاڵ سەعید تاکۆتایی خولی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق واژۆ کرد.
نیزاڵ سەعید تەمەنی (٢٩) ساڵە و لە ھێڵی ناوەراست یاری دەکات و پێشتر لە خولەکانی توونس و سعوودیە و سلۆڤاکیا یاریکردووە و یاریزانی ھەڵبژاردەی تونس بووە، ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی پیشه‌گه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق.
بڕیاره خولی نایابی عێراق له 25ـی ئه‌م مانگه ده‌ستپێبكات، یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌مین یاری خۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌مانه گه‌شتی به‌غدا ده‌كات، له دووه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی زاخۆ ده‌كات.

