سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە کۆتاییهێنانی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دووپات کردەوە و بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، واشنتن بەردەوامە لە پێداچوونەوە، جووڵەکردن و جێگۆڕکێ بە ھێزەکانی لە عێراق، ئەمەش بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی ھاوبەشیی وڵاتەکە و عێراقە.

لە بارەی گۆڕینی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق، وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، پابەندن بەوەی تا ئەیلوولی 2025، کۆتایی بە ئەرکی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بھێنن، بەڵام لە بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە سووریا.

لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا هاوکارمان کۆمار نادر قۆناغەکانی هاتن و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕوون دەکاتەوە.