سه‌رۆک و 80 به‌رپرسی فه‌ڵه‌ستینی ناتوانن به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان بکەن
ئەمەریکا ڕێگه به سه‌رۆک و 80 به‌رپرسی فه‌ڵه‌ستینی نادات به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی مانگی داهاتووی نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان بکەن. سەرۆکایەتیی فەڵەستینیش بڕیارەکە بە "نایاسایی" ناو دەبات و داوا لە ئەمەریکا دەکات، پێیدا بچێتەوە.
به‌رپرسێکی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا بە ماڵپەری "ئێکسیۆس"ـی ڕاگەیاند، واشنتۆن ڕێگه به مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆکی دەسەڵاتداریی فه‌ڵه‌ستین نادات به‌شداری له کاره‌کانی کۆمەڵەی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات که بڕیاره له مانگی ئەیلوولی داهاتوو لە نیویۆرک به‌ڕێوه‌بچێت.
هەمان بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەش کردووە، ئه‌م ڕێوشوێنه جگه له مەحموود عه‌باس، نزیکه‌ی 80 به‌رپرسی دیکه‌ی باڵای ده‌سه‌ڵاتداریی فه‌ڵه‌ستینیش ده‌گرێته‌وه.
دوێنێ هەینی، 29ـی ئابی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاندبوو، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە بڕیاری داوه ڤیزای ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین ڕه‌تبکاته‌وه و هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش پێش دانیشتنه‌کانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له کاتێکدا فه‌ڕه‌نسا نیازی هه‌یه دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئەمەریکا، جه‌ختی کرده‌وه، واشنتن ڤیزا به به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی نادات بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت.
واشنتن داواشی لە ده‌سه‌ڵاتداریی فه‌ڵه‌ستینی کرد "هه‌وڵه‌کانی بۆ تێپه‌ڕاندنی گفتوگۆکان له ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی شه‌ڕی یاسایی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ڕابگرێت، له‌وانه سکاڵا تۆمارکردن له دادگای تاوانکاری نێوده‌وڵه‌تی و دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی، و هه‌وڵه‌کانی بۆ مسۆگه‌رکردنی دانی پێدانانی یه‌کلایه‌نه به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین". ئاماژه‌ی به‌وەش دا "ئه‌م دوو هه‌نگاوه وای کردووه حه‌ماس ڕه‌تی بکاته‌وه بارمته‌کانی ئازاد بکات، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گفتوگۆکانی ئاگربه‌ست له غه‌ززه."
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆکایه‌تیی فه‌ڵه‌ستین نیگەرانی و سه‌رسوڕمانی قووڵی خۆی له بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا ده‌ربڕی و ڕایگەیاند، ئه‌م بڕیاره له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و "ڕێککه‌وتننامه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان"دا ناگونجێت، به‌تایبه‌تی که ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ئه‌ندامێکی چاودێره له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڵه‌ستین داوای له ئیداره‌ی ئه‌مەریکا کرد که سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌که‌یدا بکات و لێی پاشگه‌ز بێته‌وه سه‌باره‌ت به نه‌دانی ڤیزای چوونە ژوورەوە به شاندی فه‌ڵه‌ستینی بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمەڵەی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، و جه‌ختی کرده‌وه له پابه‌ندبوونی به یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌کانی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
له لای خۆیه‌وه، ڕیاز مه‌نسور، باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند که بڕیار بوو سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین مه‌حموود عه‌باس (تەمەن 89 ساڵ) به‌شداریی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات.
هه‌روه‌ها، ستیفان دۆجاریک، گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، جه‌ختی کرده‌وه "گرنگه" هه‌موو وڵاتان و چاودێران، له‌وانه فه‌ڵه‌ستینییه‌کان، نوێنه‌ریان هه‌بێت له لووتکه‌یه‌کدا که بڕیاره ڕۆژێک پێش ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمەڵەی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت.