عراقچی: سەپاندنەوەی سزاکان نایاساییە و وێرانکاری بەدوای خۆی دەهێنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورووپا یەکەم جار پێشێلی ڕێککەوتنی ساڵی 2015ـیان کردووە، هاوکات چالاککردنەوەی میکانیزمی سزاکان سەر وڵاتەکەیان نایاساییە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
دووشەممە 1ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتەکانی دەرەوەی ئێران، چین و ڕووسیا لە بارەی سەپاندنەوەی سزاکان سەر تاران (سناپباک) ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەو بارەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: هەوڵی وڵاتانی ئەورووپی (E3) بۆ کاراکردنی میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان (snapback) لە ڕووی یاساییەوە بێ بنەمایە و لە ڕووی سیاسییەوە وێرانکارییە.
ئاماژەشی داوە، نامە هاوبەشەکەیان کە لە تیانجین لە چین واژۆ کراوە، بە ڕوونی هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمە نیشان دەدات، دەمانەوێت بۆ مێژوو ئەوە بڵێن کە ئەمەریکا بوو کە یەکەم جار ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیاری 2231ی تایبەت بە ڕێککەوتنی ساڵی 2015 پێشێل کرد؛ دواتر ئەورووپاش ئەو سزایە نایاساییانەی پەسەند کرد، لەبری ئەوەی پابەندییەکانی خۆی بە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە کە ئەم "ڕاستییە حاشاهەڵنەگرانە" دەبێت بنەمای هەر گفتوگۆیەکی جیددی بێت لە ئەنجوومەنی ئاسایش.
لە درێژەی قسەکانیدا، باس لە بنەمایەکی سەرەکی یاسای نێودەوڵەتی دەکات و دەڵێت: نابێت ماف و بەڵێنەکان لێک جیا بکرێنەوە. ئەو دەوڵەتانەی کە پابەندییەکانی خۆیان جێبەجێ ناکەن، ناتوانن داوای قەرەبووی ڕێککەوتنێک بکەن کە خۆیان پێشێلیان کردووە. متمانەی دیپلۆماسیی فرەلایەنە پشت بەم لۆژیکە دەبەستێت. ئەوەی لە مەترسیدایە تەنیا مافەکانی ئێران نییە، بەڵکوو شکۆی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانیشە.
هۆشداریشی دا کە ئەگەر ڕێگە بە بەکارهێنانی ڕێکاری خراپی بدرێت و پابەندبوونی هەڵبژاردەیی هەبێت، ئەوا خودی ئاسایشی بەکۆمەڵ بە شێوەیەکی خراپ لاواز دەبێت.
عراقچی ڕەخنەی توندی لە هەنگاوەکەی وڵاتانی ئەورووپا گرت ئەوەی خستەڕوو، ئەرکی سەرەکی ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی ئەوەیە کە بە نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش بکات. ئەوەی E3 ( بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا) پێشنیازی دەکەن خیانەتە لەم ئەرکە.
Our joint letter with my colleagues, the Foreign Ministers of China and Russia, signed in Tianjin reflects the firm position that the European attempt to invoke “snapback” is legally baseless and politically destructive. By declaring the E3’s move null and void, we have placed on… pic.twitter.com/YC4LKNkxMX
— Seyed Abbas Araghchi (@araghchi) September 1, 2025
پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە، هەر یەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، میکانیزمی سناپ باکیان لە دژی ئێران چالاک کرد.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، هەر سێ وڵاتەکە داوا لە ئێران دەکەن، لە ماوەی 30 ڕۆژ پابەندبوونی خۆی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی پیشان بدات.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە 26ـی ئابی 2025، وڵاتانی ئەورووپی و بەریتانیا بە مەبەستی چارەکردنی پرسی بەرنامەی ئەتۆمی تاران لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە لە جنێڤ لەگەڵ شاندی ئێران کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی بەر لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم دەرفەت بدەنە ئەو وڵاتە.
میکانزیمی سناپ باک
ميكانیزمی سناپ باك (Snapback) یانیش (جڵهوكردنی پهلهپیتكه) پلانی ئهمهریكا بوو له سهردهمی باراك ئۆباما له ساڵی 2015، بۆ ئهوه بوو ئهگهر ئێران پابهندی بهڵێنهكانی نهبێت بهرانبهر بهو لایهنانهی دواتر به ڕێككهوتننامهی 5+1 یاخود (JCPOA)، كه پێكهاتبوون له ئهمهریكا، بهریتانیا، فهرهنسا، ڕووسیا، چین و ئهڵمانیا، ناسران. ئامانجی سهرهكیشی بریتی بوو له دڵنیاكردنهوهی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچهكه، كه ئهم میكانیزمه خێرایه دهتوانێت دووباره سزاكانی سهر ئێران بگهڕێنێتهوه، ئهگهر پابهندیی پابهندی و بهڵینهكانی نهبێت.
ڕێككهوتننامهی 5+1، له چوارچێوه گشتییهكهیدا گوزارشت له بڕیاری ژماره 2231ـی ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتیی دهكات وهكوو چهترێك بۆ ههموو بڕیاره تاكلایهنهكانی ئهنجوومهنی ئاسایش كه كۆمهڵێك سزای لهخۆ گرتووه.
هەروەها میکانیزمی سناپ باک مافی ئەوە دەداتە ئەمهریکا بۆ هەموو بڕیاره پەیوەندیدارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بگەڕێتەوە و داوای گەڕاندنەوەی دەستبەجێیان بکات لە ماوەی 30 ڕۆژدا، واته لە دوای ئاگادارکردنەوەی ئەنجوومەنی ئاسای
ئهمهریكا لە ئەیلوولی 2020ـدا هەوڵی چالاککردنی ئهو میكانیزمهی بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بهسهر ئێراندا بوو، بەڵام زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕەتیان کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمهریکا لهناو ڕیككهوتننامهكهدا نهمابوو.