یەکەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ئاکرێ تۆمارکرا

گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ ئاماژە بەوە دەکات، ئافرەتێکی تەمەن 25 پیشەی خانەوادەکەی ئاژەڵداریی بووە، تووشی تای خوێنبەربوون بووە.

نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ، ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، بە ئاری حوسێن پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی 28 ئابی 2025، ئافرەتێکی دانیشتووی شارەدێی دینارتێ لە ئاکرێ دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و سەردانی نەخۆشخانەی گوڵان دەکات، بەڵام پزیشکەکان گومانیان لێکردووە، بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراوە لە شاری دهۆک و دوای پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانە لە پشکنینەکانی دەردەکەوێت تووشی تای خوێنبەربوون بووە و ئەمڕۆ کاتژمێر دووی نیوەڕۆ تەندروستی ئاکرێ هاتووەتەوە ئاگادارکردنەوەی لەسەر ئەم حاڵەتە.

گوتەبێژی تەندروستی ئاکرێ ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ئافرەتە ناوی  ( پ ، خ ، خ )  تەمەنی 25 ساڵە و خانەوادەکەی پیشەیان ئاژەڵدارییە و دۆخی تەندرستی ئەو ئافرەتە جێگیرە و بەڵام لە نەخۆشخانە خەوێندرایە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوو مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان ، شەش حاڵەتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و یەکێک لەوان ئافرەتێکی شاری دهۆک بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا، ئێستا بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، 37 گوندی سنووری پارێزگای دهۆک کەرەنتین کراون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment